كارمەندێكی ئاسایشی رەواندز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢١ پلەدارێكی ئاسایشی رواندز لەناو بینای ئاسایش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ لەکاتى دەوامى فەرمى خۆیدا کارمەندێکی ئاسایشی قەزایی ڕەواندز سەر بە پارێزگای هەولێر بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 

هەر بەپێی زانیارییەکان،لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی هێزەئەمنییەکان لەسەر رووداوەکە دەستیپێکردووە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە. 

ئیسماعیل سدیق، خەڵکى گوندى گەرەوانى سەر بە قەزاى رەواندزە، هاوسەرگیرى کردووە و منداڵى هەیە، ناوبراو پلەکەى موقەدەمە و بەرپرسى بەشى لێکۆڵینەوەی ئاسایشى رەواندز بوو. 


PM:12:00:23/09/2021