لە رۆژئاوای کوردستان قەدەغەکردنی هاتوچۆ راگەیەندرا

بەڕێوەبەرای خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەی هەفتەیەک قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند، ئەمەش بە هۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتی تووشبوون و گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا.

شانەی قەیرانەکان لە رۆژئاوای کوردستان لە کۆبوونەوەی دوێنێدا، چوار شەممە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی بۆ ماوەی یەک هەفتە دەرکرد.

بڕیارەکە لە رۆژی شەممەوە ٢٥ ئەیلول دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە تا رۆژی ١ ی تشرینی یەکەم، لەسەرجەم ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەری خۆسەرو هاوتوچۆی نێوان شارەکان نامێنێت.

بەپێی راگەیاندراوەکە تەنها دەزگا خزمەتگوزاریەکانی وەک نەخۆشخانەو هێزە ئەمنییەکان و رێکخراوە خێرخوازەکان و ئۆتۆمبیلی سوتەمەنی و خواردن و سەوزەو میدیاکاران دەمێنێت.

ئەم هەنگاوە دوای کۆبوونەوەی دوێنێی شانەی قەیرانەکان لە رۆژئاوا دێت کە لەسەر زیادبوونی تووشبوون و گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا راوەستا. 



PM:01:59:23/09/2021