لیستی نوێی مووچە راگەیەندرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم دەستپێکردنی دابەشکردنی موچەی راگەیاند کە ڕۆژی شەممە (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١)، موچەی مانگی ٩ی وەزارەتی تەندروستی بە ڕێژەی ١٠٠٪ دابەش دەکرێت.

پێشتر فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو "دوێنێ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەی خۆیدا رەزامەندیی لەسەر رەوانەکردنی ٢٠٠ ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕیوە".

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا ئەوەشی خستەڕوو "رێكارە كارگێڕییەكان تەواو بكرێت، پارەكە هاوشێوەی دوو مانگی پێشووتر دەنێردرێت، كە پێدەچێت هەفتەی داهاتوو بنێردرێت".

ئەمە سێهەم مانگە لەسەر یەک بەهۆی ناردنی مانگانەی ٢٠٠ ملیار دینارەوە لە بەغداوە، حکومەتی هەرێم دەتوانێت مووچە بەبێ لێبڕین بدات.



PM:02:40:23/09/2021