" سزادانی ئومێد بەرۆشکی ترسی دەسەڵاتە لە ئازادیخوازان "

لە بارەی حوکمدانی ساڵێکی رۆژنامەنووس ئومید بەرۆشکیەوە لە دادگای دهۆک، چوار پەرلەمانتاری عێراق دەڵێن" سزادانی ئومێد بەرۆشکی ترسی دەسەڵاتە لە ئازادیخوازان ".

لە راگەیاندنراوێکدا پەرلەمانتارانی عێراق سەرکەوت شەمس و غالب محەمەد و رێبوار کەریم و ئەحمەد حاجی رەشید، دەڵێن"  ئەمرۆ جارێکی تر دەسەڵاتی سەرکوتکاری هەرێم بە بەکارهێنانی نفوزی سیاسی خۆی لەسەر دادگاکانی دهۆک حوکمێکی ناعادیلانە و زاڵمانەی بەسەر رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشکی سەپاند". 

ئەو پەرلەمانتارانە رای خۆیان دەربەڕن و دەڵێن " ئێمە سەرەرای رەتکردنەوەی ئەو بریارە سیاسی یە زاڵمانە دژی رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشکی و سەرجەم ئازادیخوازانی بادینان، هۆشداریش  دەدەین کە بەردەوامی ستەمکاری و بەکارهێنانی دادگا لەلایەن حزبەکانی دەسەڵاتەوە دژی ئازادیخوازان نەک نابێتەهۆی بەهێزکردنی پێگەیان، بەڵکو رۆژێک زیاتر نزیکمان دەکاتەوە لە کۆتایهاتنتان لە حوکمڕانی ئەم هەرێمە".

ئەو پەرلەمانتارانە لە کۆتاییدا دەڵێن " ئومێد یەکێکە لە رەمزەکانی ئازادی، بە حوکمدانی لە گەنجێکی ئاساییەوە بویە رەمزی بوێری".




PM:06:43:23/09/2021