بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو بەبۆنەی چلەی ئیمام حسێنەوە لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی عێراق پشووی فەرمی بێت.
ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، رۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی ئه‌یلولی ٢٠٢١ له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت جگه له فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان پشووی فه‌رمی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: كه ئه‌م بڕیاره به‌بۆنەی مه‌راسیمی ساڵیادی چله‌ی شه‌هیدبوونی ئیمام حسێنه‌وه‌یه.