سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق کۆبووەوە

نوسینگەی رۆژنامەوانی مەسرور بارزانی رایدەگەیەنێت" حکومەتی ئیسپانیا ئامادەکاری دەکات بۆ کردنەوەی کونسوڵخانەی خۆی لە هەولێر". 

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی حكومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پێدرۆ مارتینیز ئەڤیال، باڵیۆزی نوێی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق کرد.

بەپێی راگەیەندراوەكە، باڵیۆزی ئیسپانیا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنانداو رایگەیاند" بۆ ئەم مەبەستەش، ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی کونسوڵخانەی ئیسپانیا لە هەولێر بکەنەوە". 


PM:08:17:23/09/2021