وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایدەگەیەنێت" دەنگدانى ئەندامانیان لەو بازنانهی كاندیدیان تێدا نییە بەپێی بڕیارى حزب دەبێت".
محهمهد حهكیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پرسیارێکی زۆر دەکرێت لەسەر ئەو بازنانەی کە کاندیدمان نیە و لە بەرچی و دەنگەکانمان چی لێدێت؟ ھەندێ کاندید و لایەن پەیوەندی بە مەڵبەند و ئەنجومەن و بەرپرسانمانەوە ئەکەن و داوای دەنگیان لێ دەکەن؟ و هتی ئێمە رایدەگەیەنین کە:
1 - پاش خوێندنەوە و ھەڵسەنگاندمان بۆ یاسای ھەڵبژاردن و ڕێژەی دەنگمان لە بازنەکان لە دوا ھەڵبژاردن، گەیشتینە ئەوەی لەو پێنج بازنە کاندیدمان هەبێت.
2 - دەنگەکانمان لەو بازنانە بە پێی بڕیار و رێنمایی حیزب دەبێ.