کەشناسی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" پێشبینی دەكرێ سبەینێ ئاسمانی ناوچەكانی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەوربێت".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هەرێمی کوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، سبه‌ی ڕۆژی هه‌ینی پێشبینیده‌كرێت ئاسمانی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ناوه‌ڕاستی هه‌رێم ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور بێت، به‌ڵام ناوچه‌كانی باكور نیمچه هه‌ور و له ناوچه شاحاویهكانی هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كه‌مێك نمه باران له به‌شێك له ناوچه شاخاویه‌كانی دهۆك و هه‌ولێر ده‌بارێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پله‌كانی گه‌رما ده‌ست به‌نزمبونه‌وه ده‌كه‌ن و خێرایی با چالاك ده‌بێت و له‌گه‌ڵ زیادبونی خێرایی با، ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ هه‌یه، بۆ ڕۆژی شه‌ممه پله‌كانی گه‌رما زیاتر نزم ده‌بنه‌وه به‌جۆرێ (3-5) پله‌ی سیلیزی نزم ده‌بنه‌وه، له‌كاته‌كانی شه‌واندا هه‌ست به سه‌رما ده‌كرێت به‌تایبه‌ت له ناوچه شاخاویه‌كان.
كه‌شناسی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد: پاش ئه‌و شه‌پۆله‌ی سبه‌ی هه‌ینی و رۆژی شه‌ممه، له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌دواوه دوباره پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه.