لە چوارەمین ساڵیادی ریفراندۆمدا بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەسعود بارزانی لە چوارەمین ساڵیاندی ڕیفراندۆمدا پەیامێکی بڵاویکردەوە و رایگەیاند"دەستخۆشی لەو قارەمانانە دەكەم كە خۆیان نەچەماند". 

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لە تویتێکدا بەبۆنەی چوارەمین ساڵڕۆژی ریفراندۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی" (٩٣%)ـی دەنگی بەڵێی خەڵكی كوردستان لە ڕیفراندۆمدا سەركەوتنێكی مەزن و مێژوویی بوو".

بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە: لە ساڵیادی ئەو سەركەوتنەدا پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و دەستخۆشی لەو قارەمانانە دەكەم كە خۆیان نەچەماند و چاویان ماچ دەكەم.

وێڕای ناڕەزایەتی عێراق، ئێران و توركیا و وڵاتانی هاوپەیمانان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ لە هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان بەڕێوەچوو، لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان سەرپەرشتی کرا. 


AM:10:41:25/09/2021