یەکێتی داوا دەکات پەیوەندیەکانی لەگەڵ هەدەپە پتەوتربکرێت


لەسەردانی وەفدی هەدەپە بۆ شاری سلێمانی ئەمڕۆ لەگەڵ گۆڕان و یەکێتی کۆبووەوە، قوباد تاڵەبانی لەو کۆبوونەوەیەدا رایگەیاند" پێویستە بەگرتنەبەری شێوازێكی حەكیمانە لەگەڵ دۆخی هەنوكەیی و پەیوەندییەكی یەكێتی و هەدەپە پتەوتربكرێن".

لە ڕاگەیەندراوێكدا کە ئەمرۆ دوو شەممە نووسینگەكەی،  قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان بڵاویکردەوە، هاتووە" لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ناوچەکە و پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ پارتە کوردستانییەکاندا کرا".

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەداوە: لەم قۆناغەدا وەک یەکێتی بۆیە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆران ئەم هاوپەیمانێتیەمان بەستوە تا یەکریزی بەدی بهێنین وەک دو هێزی سیاسی کاریگەری سەر گۆڕەپانی سیاسی ناوچەکە، لەپێناو پاراستنی مافی هاوڵاتیانی کورد.

وەفدەکەی هەدەپە "خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی یەکێتی و گۆران ئەم هاوپەیمانێتیەیان پێکهێناوە و لەم هەڵبژاردنەدا یەکگوتارن کە ئەمەش بەقازانجی گەلی کورد دەبێت و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و راشیگەیاند کە پشتیوانی ھاوپە‌یمانی كوردستانن."

لە‌ كۆبونە‌وە‌كە‌ ئاماژە‌ بەوەدراوە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان سیاسەتێکی نەگۆڕی هەیە لەبەرامبەر دۆزی کورد و هەمیشە لەگەڵ گرتنەبەری شێوازی گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانەی کێشە و ململانێ سیاسیەکاندایە بەوشێوازەی کە رێزگرتن لەماف و داخوازییەکانی نەتەوەی کورد بکرێتە بنەمای سەرەکی.

وەفدی هەدەپە خۆشحاڵی خۆی دەربڕیووە بۆ هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

وەفدەکەی پارتی دیموکراتی گەلان پێکهاتبون لەبەرێزان مەرال داناش بەشتاش سەرۆکی کۆما هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، مەحمود تۆخرۆل ئەندامی رێڤەبەری ئەنجومەنی گشتی لەتورکیا، ساڤاش ئیزلیرکین وحیکمەت هاتیپ نوێنەرانی هەدەپە لە باشوری کوردستان.



PM:05:18:27/09/2021