وەزیری تەندروستی هەرێم: چەندین کەس بەهۆی ساختەکردن و فرۆشتنی کارتی ڤاکسین دەستگیرکراون

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت" لە ماوەی رابردوودا باندێک لەسەر ساختەکردنی کارتی ڤاکسین دەستگیرکراوە".

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە شاری هەولێر باندێكی ساختەكردنی كارتی زیرەكی ڤاكسین دەستگیركراون كە باندەكە لە بەرامبەر دروستكردنی كارتی بەكارهێنانی ڤاكسین بڕێك پارەیان لە هاوڵاتیان وەرگرتووە".

ئاماژەی بەوەشکرد: له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بانده‌كه‌ ده‌كرێت و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش سه‌رقاڵن بۆئه‌وه‌ی زانیاری دروست له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌ربگرن.

سامان بەرزنجی داواشی لە هاوڵاتییان کرد، کە بۆ دەرکردنی کارتی ڤاکسین تەنها روو لە بنکە تەندروستییەکان بکەن و هەر زانیارییەکیان لەبارەی کەسانی لەوشێوەیەوە هەیە بە زووترین کات لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار بکەنەوە. 


PM:01:27:28/09/2021