لیستى ناوى ئەو زیندانییە سیاسیانە بڵاوکرایەوە کە منحەى مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان قوناغی چوارەمی لیستى ناوى ئەو زیندانییە سیاسیانەی بڵاوکردەوە کە منحەى مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوا بەدوای فەرمانی ژمارە (١٩٢) لە رێکەوتی ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢١ تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (١٩٢) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەک قۆناغی چوارەم، ئەو کەسانەی رێکارەکانی بایۆمەترى و بەڵێنامەی دادنوسیان تەواوکردوە لە کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگی ئایار و مانگەکانی دواتری ساڵی ٢٠٢١".

ڕوونیشیکردەوە: ئەو زیندانیانەی کۆچی دواییانکردوە وارسەکانیان رێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییەسیاسیەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.


PM:05:19:28/09/2021