نوێنەری بەڕێوەبەری خۆسەر دوای ١١٢ رۆژ زیندانیکردن، پارتی ئازادیکرد

میدیاکانی نزیک بەڕێوەبەری خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان رایانگەیاند، دوای ١١٢ رۆژ لە رفاندنی لەلایەن دەسەڵاتدارانی پارتیەوە، نوێنەری بەڕێوەبەری خۆسەر ئازاد کرا.

ئەو میدیایانە باس لەوە دەکەن کە دوای ئەو ماوە زۆرە ئەمڕۆ چوار شەممە، جهاد حەسەن لە هەولێر ئازاد کرا، ئەمەش دوای تێکچوونی باری تەندروستی.

جهاد حەسەن لە ١٠ ی حوزەیراندا لە کاتێکدا لەگەڵ دوو ئەندامی پەیوەندیەکانی پەیەدە لە هەولێر دەچوون بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ پێشوازی لەژمارەیەک میوان کە لەدەرەوە هاتووبوون بۆ پرۆسەی ئاشتی نێوان پارتی و پەکەکە دەستگیرکران.

پارتی رۆژی ٢٩ ی تەموز هەردوو ئەندامەکەی پەیەدەی ئازادکردووەو جهاد هێڵراوەتەوە.

دوای ئازادکردنی جیهاد حەسەن هەر ئەمڕۆ راستەوخۆ رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کراوەتەوە.



PM:10:38:29/09/2021