بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومهلهرزهیهكى بههێز لە چەند پارێزگایەکی وڵاتی ئێران روویدا.
بەپێی هەواڵێكی تەلەفزیۆنی فەرمی حكومەتی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بوومهلهرزهیهك به گوڕی (٥.٧) پلەی ڕێختەر چەند گوندێکی هەردوو پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری و خۆزستان ڕوویدا.
هاوکات سەرۆکی ریکخراوی مانگی سووری ئێران رایگەیاندووە" تائێستا نزیکەی ٢٠ گوند بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بوونی نییە".