لە چەمچەماڵ بەهۆی گڕگرتنی غازەوە پێنج ئەندامی خێزانێک سوتان

تەندروستی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت" بەهۆی تەقینی غازەوە ماڵێك ئاگریگرت، کە بەهۆیەوە پێنج ئەندامی خێزانێک سوتان". 

شەریف رەحیم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" بەهۆی گڕگرتنی غازەو پێنج کەس کە ئەندامی یەک خێزانن سوتان و لەئێستاشدا سیان لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شاری سلێمانی کراون، کە باری تەندروستییان ناجێگیرە، رووداوەکەش لە گەڕەکی ئاشتی قەزای چەمچەماڵ روویداوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو کەسانەی کە سوتاون پێکهاتوون لە ژنێک لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٤، ژنێکی دیکەی لە دایکبووی ٢٠٠١، کوڕێک لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٩ و لەگەڵ دوو منداڵدای پێنج ساڵاندا. 


PM:10:50:05/10/2021