میدیای پەکەکە: تا ئێستا بکوژانی شوکری سەرحەد دەستگیرنەکراون

میدیای نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تا ئیستا بکوژانی بەرپرسی دەزگای شەهیدانی پەکەکە شوکری سەرحەد دەستگیرنەکراون.  

ماڵپەڕی ڕۆژنیوزی نزیک لە پەکەکە لە ڕاپۆرتێکدا (6ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، "دەزگا ئەمنییەكان تائێستا ئەو بەڵێنەیان بەجێنەگەیاندووە كە وتیان بەڵگەی ڤیدیۆی دانپێدانانی بكوژی شەهید شوكری بڵاودەكەينەوە." 

  ڕۆژی 16ی ئەیلولی 2021، هاوڵاتییەکی خەڵکی باکووری کوردستان بەناوی فەرهاد بارش تەقەی لێکرا و بریندار بوو، بۆ ڕۆژی دواتریش یاسین بولوت ناسراو بە شوکری سەرحەد ئەندامی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کرایە ئامانج و چوار فیشەکی لێدرا و گیانی لەدەستدا. 

 

  ڕۆژی ١٦ ئەیلول هاوڵاتییەکی خەڵکی باکووری کوردستان بەناوی فەرهاد بارش تەقەی لێکرا و بریندار بوو، بۆ ڕۆژی دواتریش یاسین بولوت ناسراو بە شوکری سەرحەد ئەندامی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کرایە ئامانج و چوار فیشەکی لێدرا و گیانی لەدەستدا

بۆ ڕۆژی ١٨ ی ئەیلولی، ژووری ئۆپە‌راسیۆنێكی ھاوبە‌ش لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند، هێرشەکانی ڕۆژانی 16 و 17ی ئەیلول لەلایەن یەک کەسەوە ئەنجام دراون و وێنەی ئەو کەسێکیشیان بڵاوکردەوە و وتیان ئەو کەسە دەستگیرکراوە، بەڵام هەر ئەوکاتە میدیای پەکەکە بەشێک لە زانیارییەکانی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند، "هێرشەکە تەنیا بەدەستی یەک کەس ئەنجام نەدراوە، چوار کەس بەشداربوون لە جێبەجێکردنی پیلانەکەدا لە شوێنی ڕووداوەکە و هێشتا تۆمەتباری سەرەکی دەستگیرنەکراوە." 

 



PM:03:25:06/10/2021