تەندروستی سلێمانی چەند رێنماییەکی بۆ رۆژی دەنگدانی گشتی بڵاوکردەوە

تەندروستیی سلێمانی، چەند رێنمایییەکی تایبەت بە رۆژی دەنگدانی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە هاوڵاتییان دەکات لەکاتی بەشداریکردنینان لە پڕۆسەی دەنگدانی گشتی پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێویستە هاوڵاتییان لەکاتی چوونیان بۆ بنکەکانی دەنگدان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن، لەبەر ئەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە بەرزیدایە. 

دەقی رێنماییەکان:

۱. لەکاتی چوونت بۆ دەنگدان ماسک ببەستە و دەستکێش بەکاربهێنە.

۲. پابەندی دووری نێوانتان بکەن... دووری نێوانتان لە یەک مەتر کەمتر نەبێت.

۳. قەرەباڵغی درووست مەکە و مەبە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆس.

٤. کاتێک دەستت بەر هەر کەرەستە و کەلوپەلێک دەکەوێت راستەوخۆ دەستەکانت بشۆ یان بە جێڵی پاککەرەوە پاکی بکەرەوە.
٥. کاتێک سندوقەکانی دەنگدان بە کۆتا دەگەن هەوڵبدە زووو زوو دەستەکانت پاکژ بکە و دەستکێش و ماسک لا نەبرێت.


PM:01:45:09/10/2021