گۆرانیبێژی لاوی بانە شێروان لەگەڵ گۆرانییەکی نوێی دا چەند وێنەیەکی خۆی نمایش دەکات.
بانە شێروان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی نوێی گۆرانییە نوێکەی" دڵەکەم"، چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.
بانە شیروان که ئێستا تەمەنی ٢٠ ساڵەو بە تەمەن بچووکترین بەشداربووی کورد ئایدڵ بوو، هەرچەندە چەند قۆناغی بەسەرکەوتووی بڕی، بەڵام سەرباری گەیشتنی بە فیناڵ نهیتوانی پلهی یهکهم بهدهست بێنێت، بەڵام دوای ئەوەش کۆڵی نەداو بەردەوامە لە کاری هونەری و بەرهەمهێنانی گۆرانی.