تۆڕی باڵیۆزانی ئازادی ئەمرۆ یەکەم راپۆرتی خۆی لەبارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی بڵاوکردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 دەستیپێکرد.
تۆڕی باڵیۆزانی ئازادی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە" سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه تۆڕی باڵوێزانی ئازادی له رێگه‌ی چاودێره‌كانیه‌وه ده‌ستی كرد به به چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان،دوای ئه‌وه‌ی كه له رۆژی 8/10/2021 چاودێڕی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی كردبوو و سێ راپۆرتی تایبه‌تی به‌ته‌نها ده‌ركردوو،راپۆرتێكی هاوبه‌شیشی له‌گه‌ڵ تۆڕه‌كانی دیكه‌ی چاودێری ده‌ركردبوو".
ڕاشیگەیاندووە" تۆڕه‌كه‌مان به‌وردی پلانی داناوه بۆ دابه‌شكردنی چاودێره‌كانی له‌سه‌رانسه‌ری هه‌ر 83 بازنه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن له ته‌واوی پارێزگاكان و به لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانییه‌كانی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ چاودێری زۆرترین بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت.كاری تۆڕه‌كه‌مان له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی فراوانكردنی پانتایی كاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دێت كه رێكخراوی ئاشتی و ئازادی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ باڵوێزانی ئازادی و به‌هاوكاری رێكخراوی فریاگوزاری نه‌رویجی جێ به جێده‌كرێت".
بەپێی ڕاپۆرتەکەی تۆڕی باڵیۆزانی ئازادی" ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئاستێكی باشدایه بۆ كردنه‌وه‌ی 8954 ناوه‌ندی ده‌نگدان كه 55041 وێستگه له‌خۆ ده‌گرێت كه تیایدا 23,986.741 كه‌س مافی ده‌نگدانی تێدا هه‌یه له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لە کاتێکدا کە ڕۆڵی کۆمیوسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و لایەنە ئەمنیەکان بە بەرزی هەڵدەسەنگێنین لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان، داوایان لێدەکەین کە ڕێکاری دەسبەجێ بگرنە بەر بۆ چارەسەر کردنی کێشەو گرفتی پەك کەوتن و کارنەکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان و ڕێگادان بە چاودێرە خۆجێیەکان بۆ جێبەجێکردنی کارەکانیان".
لە ڕاپۆرتی یەکەمی ئاماژە بە گرنگترین ئەو تێبینیانە کراوە کە لە لایەن چاودێرەکانی ڕێکخراوەکەوە لە پارێزگا جیاوازەکاندا تۆماریان کردووە:
1-دواکەوتن لە کردنەوەی سێنتەرەکان و پڕۆسەی دەنگدان لە زۆربەی سێنتەرو وێستگەکانی هەڵبژاردن .
2-ئامادەبوونیكی کەمی دەنگدەران لە سێنتەرەکانی هەڵبژاردن لە هەموو پارێزگاکانی عێراق
3-دووبارەبوونەوەی تێکچوون و وەستانی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان لە زۆربەی سێنتەرەکان لە هەموو پارێزگەکان و وەستانی دەنگدان بۆ زیاتر لە کاتژمێرێك.
4-بەردەوام بوونی کێشەی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ؛ بە تایبەتی هەندێك لە دەنگدەران کە ئامێرەکان پەنجەی دەنگدەران ناخوێنێتەوە .
5- رێگری له چاودێران له هه‌ندێ: له بنكه‌كانی هه‌ندێك پارێزگا و به‌رده‌وام بوون له قورسایی گرفتی ناردنی راپۆرته‌كانیان له‌لایه‌ك به‌وه‌ی رێگه‌یان لێ گیراوه كه مۆبایل ببه‌نه ژووره‌وه له‌ولاشه‌وه رێگری لێده‌كرێت بگه‌ڕێته‌وه ناو بنكه‌ی ده‌نگدان ئه‌گه‌ر بچێته ده‌ره‌وه بۆ ناردنی راپۆرته‌كانی.
6-ده‌ركردنی هه‌ندێك چاو‌دێر له هه‌ندێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان.
7-به‌رده‌وام بوونی بانگه‌شه بۆ هه‌ندێ: كاندید له‌به‌رده‌م هه‌ندێك له ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان.
8- هه‌بوونی به‌رپرسان و نوێنه‌رانی حیزب و ره‌وت و لیسته‌كان له به‌رده‌م ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان بۆ كارتێكردنه سه‌ر بڕیاری ده‌نگده‌ر و ئاڕاسته‌كردنیان.
9-پابه‌ندنه‌بوون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا له زۆربه‌ی ناوه‌ند بنكه‌كانی ده‌نگدان.
10-به‌ربه‌ستكردن و سنوورداركردنی هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له هه‌ندێك پارێزگا له رووماڵكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان.
له راپۆرتی دووهه‌مدا ورده‌كاری زیاتر ده‌خه‌ینه‌ڕوو.تۆڕه‌كه‌مان له ئه‌مڕۆدا دوو راپۆرتی دیكه‌ی ده‌بێت:
زانیاری له‌سه‌ر تۆڕی باڵوێزانی ئازادی
تۆڕێكی ناحكومی مه‌ده‌نییه له ده‌یان رێكخراو‌و ده‌ستپێشخه‌ری له‌هه‌موو عێراق پێكهاتووه.ساڵی 2018 دامه‌زراوه به‌ده‌ستپێشخه‌ری رێكخراوی ئاشتی و ئازادی.چاودێری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 2021 ده‌كات له رێگای 500 چاودێره‌وه له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و كوردستان.
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به:
سه‌نگه‌ر یوسف: ٠٧٧٠١٥٤٨٧٧٤
حه‌یده‌ر ئه‌سعه‌د: ٠٧٥٠٣٧٢٢٠٢٠
ئه‌حمه‌د باجه‌لان: ٠٧٥٠٤٢٠٠٨٢١