یەکێتی لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەڵوێستی فەرمی خۆی ڕاگەیاند

بەرپرسی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت" یەکێتی ئەنجامی ھەڵبژاردنی لە ھەولێر  رەتکردۆتەوە".

بەرپرسی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەکێتی لە هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە هەولێر ڕەتدەکەینەوە و ئەنجامەکان دەستکاری کراون". 

ئەوەشی خستەڕوو: كە دەنگی كاندیدانی یەكێتی و هاوپەیمانی كوردستان و لایەنەكانی دیكە كەمكراونەتەوە.

وتیشی" وەک یەکێتی سکاڵامان تۆمارکردووە و چاوەڕوانی ئەنجامی سکاڵاکەین". 

هاوکات لەبارەی ڕێککەوتنی پارتی و نەوەی نوێ، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو: ئەنجامەکانی هەولێر و دهۆک نەک ڕێککەوتنی ناوخۆی لەسەر کراوە، بەڵکو دەستی دەرەکیشی تێدایە. 


PM:02:11:11/10/2021