بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ لە حاڵەتێکی دەگمەن و بەبێ بوونی باران لە ئاسمانی شاری سلێمانی پەلکەزێڕینە بیندرا".
ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی ژمارەیەک وێنەی بڵاوکردەوە و لەگەڵیدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ دیاردەی پەلكە زێڕینە لە ئاسمانی شاری سلێمانیدا دەرکەوت، سەرباری ئەوەی كە باوە پەلكە زێڕینە لە دوای باران بارین و بەتایبەت لە كاتی بوونی هەوری ستراتیۆسی نزم یان تەم و لە نزیك زەوی پەیدا دەبێت، بەڵام ئەمڕۆ لەناو هەوری بەرزی سڕڕەس پەیدا بوو".
باسی لەوەشکردووە: دەرکەوتنی پەڵکە زێڕینە لە ئاسمانی سلێمانی لە ئەمڕۆدا لە ئەنجامی شكانەوەی تیشكی خۆر لە كریستاڵی سەهۆڵی پێكهاتەی هەوری سڕڕەس بووە.