عێراق.. رۆژێك پشووی فەرمی راگه‌یه‌ندرا

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، پشووی ڕۆژی يادى لەدایكبوونی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) دیاری دەكات .

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند" ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو ١٨ی تشرینی یەكەم بەبۆنەی لە دایكبوونی پیبَغەمبەری ئیسلام بڕیاردرا لە هەموو فەرمانگە و دەزگا حكومییەكاندا بكرێتە پشووی فەرمی".

هاوکات به‌گوێره‌ی رۆژژمێری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ به‌بۆنه‌ی له‌ دایكبونی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (د.خ) له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌كرێته‌ پشووی فه‌رمی.


PM:05:37:13/10/2021