بافڵ تاڵەبانی رایدەگەیەنێت" بزووتنەوەی گۆڕان بە شەریکی راستەقینەی خۆمانی دەزانین و بەیەکەوە پڕۆژەی هاوبەشمان بۆ چاکسازی و خزمەتکردنی هاوڵاتییان دەبێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی بافڵ تاڵه‌بانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شاندێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد كه له‌و سه‌ردانه‌دا ھەریەک لە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەژی ئەمین، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاریی هەرێم، دکتۆر سۆران جەمال تاھیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی، سالار سەرحەد، ئەندامی سەرکردایەتی یاوەرییان دەکرد لەلایەن عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ژمارەیەک ھەڵسوڕاو پێشوازیکران و لەدانیشتنێکدا گفتوگۆکرا لەبارەی دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و پەیوەندییەکانی یەکێتی و گۆڕان و خۆئامادەکردن بۆ ئەگەر و پێشھاتەکان.
بافڵ تاڵه‌بانی له دیداره‌كه‌دا رونیكرده‌وه: یه‌كێتی، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به شه‌ریكی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌زانێت و وه‌ك ھاوبه‌شێكی سیاسی گرنگ ده‌مانه‌وێت پێكه‌وه ئاڕاسته‌ی سیاسی بگۆڕین و داكۆكی له‌مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین، ده‌مانه‌وێت پێكه‌وه پرۆژه‌ی نوێمان ھه‌بێت و به‌دیدێكی نوێوه كاربكه‌ین بۆ كوردستانه‌كه‌مان.
ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتی راشیگه‌یاند" ئه‌و كورسیانه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان به‌ده‌ستیھێناوه به‌رھه‌می ھه‌وڵی گۆڕان و یه‌كێتی بون كه به‌و ژماره كاندیده‌وه ده‌چنه به‌غدا بۆ داكۆكیكردن له به‌رنامه‌ی كوردستانیی و زامنكردنی شایسته دارایی و سیاسییه‌كانی كوردستان به ناوچه دابڕاوه‌كانیشه‌وه، ئه‌ركی داكۆكیكردنی له مافه‌كانی گه‌لی كوردستانی گرتۆته ئه‌ستۆ و به یه‌كریزی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی دیكه‌ی كورد ده‌توانین خۆشگوزه‌رانی زیاتر و ئارامی دابینبكه‌ین".
ھه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌كرد: له‌ژیانی سیاسی‌دا حیزب به‌زۆر ھه‌ورازو نشێودا ده‌ڕوات به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه یه‌كێتی و گۆڕان له‌چوارچێوه‌ی ھاوپه‌یمانی كوردستان به‌ره و پرۆژه‌ی سیاسی ھه‌نگاوبنێین و خه‌ونی كاك نه‌وشیراون و سه‌رۆك مام جه‌لال جێبه‌جێبكه‌ین بۆ گۆڕینی سیسته‌می سیاسی و پرۆژه‌ی ھاوبه‌شیشمان ھه‌بێت بۆ چاكسازی و زیاتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و گۆڕانكاریی ریشه‌یی له ئیداره‌دان، به‌ڕێوه‌بردن، چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كان، گله‌یی و ره‌خنه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش به‌ھه‌ند وه‌ربگرین و بیكه‌ینه ده‌ستمایه‌ی سه‌ركه‌وتنی داھاتومان، له‌گه‌ڵ براكانمان له گۆڕان پێكه‌وه ده‌مێنینه‌وه و كار بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر ده‌كه‌ین.