موقتەدا هێزەکانی لەدوو پارێزگای عێراق سڕکرد


سەركردەیەکی جیهادی لە ڕەوتی سەدر رایگەیاند" بە فەرمانی موقتەدا سەدر فەرمانی سڕكردنی باڵی چەكداری ڕەوتەكەی كە بە سەرایا سەلام ناسراوە لە دوو پارێزگای عێراق سڕ كرد.

ئەبو یاسر لە نووسراوێكی ئیداری ڕەوتی سەدر ئاشكرای دەكات، بۆ بەرژەوەندی گشتی و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی (موقتەدا سەدر) بڕیاردرا باڵی چەكداری سەرایا سەلام لە هەردوو پارێزگای بابل و دیالە سڕ بكرێت.

سڕكردنی باڵی چەكداری سەرایا سەلام لە كاتێكدایە كە ڕەوتی سەدر بە سەرۆكایەتی (موقتەدا سەدر) توانیبووی لە هەڵبژاردنی یەكشەممەی ڕابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وەك براوەی یەكەم (٧١) كورسی بەدەستبێهنێ و کێبەرکارەکانی ئەو رەوتە کۆمسینۆنیان خستۆتە ژێر فشارێکی گەورەوەو ئەنجامەکان رەتدەکەنەوە.



AM:12:12:14/10/2021