بەپەلە.. عەشایەرە سوننەكان لەهەولێرەوە مالیكی بە نۆكەر ناودەبەن

ژمارەیەك لە سەرۆكی عەشایەرە سوننەكانی عێراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی لەهەولێر هێرش دەكەنە سەر ئێران‌و مالیكی‌و پشتیوانی لە چەكدارە سوننەكان دەكەن.

كەمێك پێش ئێستا لەشاری هەولێر كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی بەڕێوەچوو كە تێیدا چەندین سەركردەی عەشایەری سوننەی عەرەب هێرشیان كردە سەر مالیكی‌و ئەویان بە نۆكەری ئێران ناولێبرد.

هاوكات رەخنەیان لەدەستێوەردانی ئێران لەكاروباری عێراقدا كرد.

لەو كۆنگرە رۆژنامەنوسییەدا سەرۆك عەشایەرەكان داویان لەعەشایەركانی سوننەی عەرەب كرد بەشداری لەو فەتوایانەدا نەكەن كە مەرجعە شیعەكان دەریانكردوە بەرامبەر بە چەكدارە سوننەكان لەوانە داعش كە ئەوان بە ناوی "شۆڕشگێرە سوننەكان" ناویان لێبرد.



PM:05:40:07/07/2014