كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایدەگەیەنێت کە هیچ فشارێك ناتوانێت گۆڕانكاریمان پێ‌بکات له ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، حه‌سه‌ن سه‌لمان، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندی و راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند" راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامه به‌راییه‌كان وه‌ك رێوشوێنێكی یاسایی بوو ئه‌نجامماندا، ره‌نگه گۆڕانكارییان به‌سه‌ردابێت، ده‌بێت لایه‌ن و پێكهاته عێراقییه‌كان چاوه‌ڕێی كۆتایی هاتن و یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی سكاڵاكان بن".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی" دوای ده‌ستكردن به ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی، گۆڕانكاری له ده‌ره‌نجامه‌كان دروست بوو، كه ئه‌مه كارێكی سرووشتییه، به‌ڵام كۆمیسیۆن ناچێته ژێر باری هیچ فشارێكی سیاسی".
حه‌سه‌ن سه‌لمان جەختی کردەوە، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بێ كه‌م و كوڕی بوو، تا ئێستا سكاڵای (سوور) له لایه‌ن و پێكهاته و هاوپه‌یمانێتیی و لیسته‌كان، تۆمار نه‌كراون.
دەربارەی ژمارەی ئەو وێستگانەی تا ئێستا لەسەرتاسەری عێراقدا یەکلایی نەکراوەتە، ئەو بەرپرسەی کۆسیۆن ئاشکرایکرد کە ده‌ره‌نجامی (٨٥٤٧) وێستگه‌ی ده‌نگدان له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق تا ئێستا یه‌كلایی نه‌کراوەتەوەو و نه‌نێردراوه بۆ كۆمسیۆن.