یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەسەر دانوستانکردن لەگەڵ لایەنەکان ئاشکراکرد

وتەبێژی یەکێتی لەبارەی دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان هەڵوێستی فەرمی حزبەکەی ئاشکراکرد و دەڵێت" لە پێناوی بەدەستھێنانی مافە رەواکانی گەلەکەمان لە چوارچێوەی دەستووردا ئێمە دەستپێشخەردەبین بۆ دانوستاندنەکانی یەکڕیزی و یەکبەرنامەیی کورد لە بەغدا".

ئەمین بابە شێخ، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکدا بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند" بەرنامەمان ھەیە لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەست بە دانوستان و سەردانی لایەنەکان بکەین بە تایبەت لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان و ئامانجمانە بە یەک دەنگ و یەک ڕیزی بچینە بەغداد".

وتەبێژی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو: بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنەکان ئێمە دەستپێشخەریی خۆمان دەکەین و دەرگاشمان کراوەیە بۆ ھەر لایەنێک سەردانمان بکات.


AM:09:56:18/10/2021