بەدەل بەراوری‌و بەرۆشکی حوکمی زیندانیکردنیان تەواو کرد و ئازاد دەکرێن

لەدانیشتنی ئەمڕۆی دادگاییکردنی هەریەک لە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی مادەی سازکانیان گۆڕدراو بەساڵێک و ئەمانیش بە حوکمی ئەوەی ساڵێک زیاترە زیندانن ئازاد دەکرێن.

دوای ساڵێک و دوو مانگ زیندانیکردن ئەمڕۆ وەک، بەشدار چاوشین پارێزەری دەستگیرکراوەکانی بادینان بە میدیاکانی رایگەیاند " ئەمە کۆتا دادگایی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بوو و لە دادگاییەکەدا سزاکانیان سوککرا و ئازادکران".

وتیشی " "ئه‌مڕۆ دادگا ساڵێك زیندانیكردنی به‌سه‌ر مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری و ئومێد به‌ڕۆشكی سه‌پاند، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه‌ی ساڵێكه‌ راگیراون ئازاد ده‌كرێن". 

ئەو پارێزە وتیشی" ئەوان ماوەی ساڵێک زیاترە لە زینداندان و بەپێی حوکمەکەشیان کە گۆڕدراوە بۆ یاسای ژمارە ١٦ی ساڵی ١٩٦٩ی سزادانی عێراقی ماددەی ٢٢٢؛ سزاکانیان ساڵێک دەبێت، ئەوانیش ماوەی زیاتر لە ساڵێکیان لە زینداندا بەسەر بردووە، بۆیە ئازاد کران".
ماوەی چەندین جارە بە بیانوی جیاجیاوە دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی بادینان بۆ کاتی دیکە دوادەخرێت و ئەمەش، ناڕەزایەتی کەسوکاری دەستگیرکراوان و چاودێرانی بواری مافەکانی مرۆڤی بەدواداهات.

ئەوە لە کاتێکدا ئومید بەرۆشکی وەک رۆژنامەنووسێک چەند داوایەکی تری لەسەرەو هەفتەی پێشوو لەسەر داوایەکی یاسایی ئەندام پەرلەمانێکی پارتی شەش مانگ حوکمدرا.

ماوەی زیاتر لە ١٤ مانگەیشە، ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمەوە بە چەند تۆمەتێک دەستگیرکراون، دواتریش دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاری سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ پێنج لەو دەستگیرکراوانە دەرکرد، سەرباری رەخنەکانیش لە بڕیارەکە، بەڵام دواجار دادگای پێداچوونەوە بڕیارەکەی پەسەند کرد.



PM:12:38:19/10/2021