سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا و سیناتۆری ئه‌مه‌ریکی جۆن ماکین له‌گه‌ڵ لابردنی مالکین.
تۆنی بڵێر سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا ده‌ڵێت" پێویسته مالکی حکومه‌تێکی بنکه فراوان دروستبکات و دووربکه‌وێته‌وه له حوکم".
ئه‌و ئامۆژگاری ئۆباما ده‌کات و ده‌ڵێت" عێراق پێوستی به‌یارمه‌تییه، به‌لآم ده‌بێت هاوئاهه‌نگ بێت به ریفۆرم سیاسی".
سیناتۆری ئه‌مه‌ریکی ماکینیش به‌ته‌له‌فزیۆنی (سی بیم ئیس) ده‌ڵیت" کاری له پێشینه‌مان بنه‌بڕکردنی داعشه".
ئه‌و ده‌ڵێت" پێویسته مالکی بگۆڕین، به‌لآم سه‌ره‌تا ده‌بێت پێشکه‌وتنی داعش بوه‌ستێنین".
هاوکات ماکین ره‌خنه له‌شکستی سیاسه‌تی ئۆباما ده‌گرێت له عێراقدا.