هونەرمەند هۆزان جانێ بە سێ ساڵ زیندانیکردن سزادرا

دادگاکانی تورکیا بەتۆمەتی ئەندامێتی و بانگەشەکردن بۆ پەکەکە سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر هۆزان جانێ، خانمە هونەرمەندی باکووری کوردستان سەپاند.

ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز بڵاویکردەوە" بەتۆمەتی ئەندامێتی لە رێكخستن و بانگەشە و هاوكاری پەكەكە، دادگاییکردنی هۆزان جانێ خانمە هونەرمەندی باکووری کوردستان لە سێیەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەدرنە ئەنجامدرا و تێیدا بە سێ ساڵ و ١٥ رۆژ زیندانیکردن سزادرا". 

ئەوەشی خستەڕوو: هۆزان جانێ بەشداری لە دانیشتنەکە نەکرد، بەڵام  پارێزەرەكانی ئامادەبوون و بەرگرییان لەو هونەرمەندە كرد.  

هۆزان جانێ یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌كانى كورد، له‌ ساڵى ١٩٧١ له‌ باكورى كوردستان له‌ دایك بووه‌، له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى چه‌ندین جار خه‌ڵاتى وه‌رگرتووه‌ و هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌ڵمانییه‌.


PM:01:11:19/10/2021