ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

سكرتاریەتی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان لەبارەی دەنگۆی بەستنی پلینوم و بەستنی كۆنگرە رونكردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەینێت" ئەو ھەواڵانەی لەو بارەیەوە بڵاودەكرێنەوە دورن لە راستییەوە". 

سكرتاریەتی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند" لە ھەندێك میدیا و سۆشیال میدیاوە بڵاوكراوەتەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  نیازی بەستنی پلینوم، یان كۆنگرە و كەمكردنەوەی ژمارەی  ئەندامانی سەركردایەتی ھەیە". 

ئەوەشی خستەڕوو: بۆ ھەموو لایەكی روون دەكەینەوە كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان ھیچ بەرنامەیەكی نییە بۆ ئەو مەبەستە، ئەو ھەواڵانەش كە لەو بارەیەوە بڵاودەكرێنەوە دورن لە راستییەوە.


PM:07:47:20/10/2021