به‌رگری شارستانی سلێمانی رایدەگەیەنێت" ئه‌مشه‌و ئاگرێك له باڵه‌خانه‌یه‌كی هه‌واری زانكۆ له گه‌ڕه‌كی قوله‌ره‌یسی شاری سلێمانی كه‌وته‌وه".
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند" بەهۆی تەقینی بوتڵێکی غاز له نهۆمی پێنج و شەشی شوقه‌یه‌كی هه‌واری زانكۆ له گه‌ڕه‌كی قوله‌ره‌یسی ئاگرێک كه‌وته‌وه، به‌وهۆیه‌وه زۆربه‌ی به‌شه‌كانی نهۆمه‌كه سوتاوه".
ئەوەشی خستەڕوو: لە رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و له ئێستاشدا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەکە.