پێنج دەستگیرکراوی تری بادینان دوای ساڵێک زیندانیکردن ئازاد کران

ئەمڕۆ پێنج شەممە دوای تەواوکردنی ساڵێک لە زیندانیکردن پێنج دەستگیرکراوی دیکەی بادینان ئازادکران.

ئەمڕۆ پینج شەممە ٢١ ی تشرینی یەکەم، پێنج دەستگیرکراوی دیکەی بادینان دوای ساڵێک زیندانیکردن ئازادکران.

گیراوەکان هەریەک لە ( عامر خالید، سلێمان موسا، سلێمان کەمال، فرسەت ئەحمەد، جەمال خەلیل).

بەشدار حەسەن پارێزەری دەستگیکراوی بادینان رایگەیاند" ئەو گیراوانە ئەو مادەیەی تۆمەتیان پێی ئاراستە کرابوو، گۆڕدراو و چواریان بە زیندانیکردنی ساڵێک حکومدراون، بەلآم بە پێیەی حوکەمەکەیان تەواوکردووە، ئازاد دەکرێن".

پێنجەم دەستگیرکراویان کە ساڵێکە ئەویش زیندانە هیچی لەسەر نەبووەو ئەمڕۆ ئازاد کرا.

بەشداری حسین وتیشی "هەرچەندە ئەمرۆ ئەو گیراوانە وەک حوکمدران دەبێت ئازاد بکرێن، بەلآم دەبێت بڕیارە حوکمی یەکلاییکەرەوە وەربگرێت".

ماوەی ساڵێکە زیاتر لە ٧٠ گەنجی بادینان بە تۆمەتی تێکدانی ئەمنی قەومی هەرێم دەستگیرکراون، پێنج یان شەش ساڵ حوکمدران، دوێنێش دوانیان بە ساڵێک و، ئەمڕۆش پێنجی دیکەیان بە هەمان شێوە حوکمدران.





AM:11:14:21/10/2021