یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند" بوونی هێزەکانی تورکیا لە سوریا دەچێتە خانەی داگیرکاریەوە".
کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا رەخنەی توند لە وجودی تورکیا دەگرێت لە سوریا و بە هێزێکی داگیرکار ناوزەدی دەکات.
لە ڕاپۆرتەکەدا راگەیەندراوە کە سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی تورک لە ماوەی دوایدا لەگەڵ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی ئەوروپادا یەکناگرێتەوە.
یەکێتی ئەوروپا ئەوەشی خستۆتەڕوو " بە کردووە تورکیا لە باکوری سووریا جموجوڵی هێزەکانی بەردەوام دەکات و ڕەوشی مافی مرۆڤ لەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکانی سەربەون جێی تێڕامان و رەخنەیە".
ئەمە یەکەمجارە دەوڵەتی تورک لە سوریا وەک داگیرکەر لە لایەن کۆمسیۆنی ئەوروپاوە بە فەرمی بناسێنرێت.