کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هه‌ولێر له‌سه‌ر ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك له ده‌ستگیركراوانی بادینان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" نیگەرانییەکان ماون لەبارەی سەروەریی یاسا، بەتایبەتی ماوەی هێشتنەوەی (هاوڵاتی) پێش بەڕێوەچوونی دادگایی کردن".
له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، کۆنسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیا له هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هەینی رایگه‌یاند" خۆشحاڵین دادگاکانی ھەرێم دواجار کۆتای‌یان ھێنا بە دۆسییەی کۆمەڵێ ڕۆژنامه‌نوس و چالاكوانی بادینان کە زیاتر لەساڵێکە بوبوه هۆكاری دوو دڵی و بێمتمانه‌ی، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یەکێتی ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتووەکان، لە نزیکەوە چاودێری پرۆسەی دادگایی‌کردنی زیندانیکراوانی ناوچەی بادینان دەکەین".
ئەوەشی خستەڕوو: ھێشتا ترس و دڵەڕاوکێ بەرامبەر پاراستنی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی سەروەری یاسا لە ھەرێمی كوردستان ھەیە، بە تایبەتی ئەو ماوەیەی دادگا سەپاندی بەسەر بەشێک لە زیندانیکراوانی بادینان و رێگەنەدان بەسەردانیکردنی زیندانیکراوان لەلایەن کەسوکار و پارێزەرەکانیانەوە.