ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر لە عێراق دەکات

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت" پێویستە کە به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ حكومه‌تێكی گشتگیر له‌ عێراق دروست ببێت". 

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە هەموو لایەنەکانی عێراق دەکات، ئارامی پیشان بدەن‌ و رێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگرن، هەروەها هەموو ناڕه‌زاییه‌کیش به‌رامبه‌ر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پێویست دەکات بەشێوەیەکی ئاشتیانە و بەیاسا یەکلایی بکرێتەوە. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەنجومەنی ئاسایش باسی لەوەشکردووە: هەر کە ئەنجامەکان یەکلاکرانەوە، هیواخوازین بەشێوەیەکی ئاشتیانە حکومەتێکی گشتگیر پێکبهێندرێت کە رەنگدانەوەی خواستی خەڵکی عێراق بێت بۆ دیموکراسییەکی بەهێزتر. 

ئەوەشی خستەڕوو: دەستخۆشی لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق‌ و نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق و حکومەتی فیدڕاڵی دەکەین کە رۆڵی بەرچاویان هەبووە لەسەرخستنی هەڵبژاردنەکەی ١٠ی تشرینی یەکەم. 


PM:10:34:22/10/2021