بومەلەرزەیەکی بەهێز لە چوار وڵاتی ئاسیا ڕوویدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بومەلەرزەیەکی بەهێز لە باکووری رۆژهەڵاتی تایوان بەگوڕی ٦.٥ پلەی ڕێختەر ڕوویدا.

بەپێی ئاژانسەكانی دەنگوباس، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی ٦.٥ پلەی رێختەر لە وڵاتەکانی (یابان، چین، تایوان و فلیپین)ی ڕوویدا. 

ئەوەشی خستەڕوو: چەقی بومەلەرزەکە ٦٦.٨ کیلۆمەتری باشووری هەرێمی یێڵینی تایوان بووە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە ماڵی و مرۆییەكانەوە ئاشکرا نەکراوە. 


AM:09:09:24/10/2021