ئەمشەو ریاڵ و بەرشە کلاسیکۆ ئەنجام دەدەن
مانچستەر یونایتدو لێڤەرپوڵ


ئەمشەو جیهان جارێکی تر بە تۆپی پێوە خەریک دەبن و چاوەکانیان لەسەر دوو یاری گرنگ جێگیر دەبێت، ئەوانیش یاری کلاسیکۆی نێوان بەرشلۆنەو ریاڵ مەدرید و لە ئینگلتەرەش یاری نێوان لێڤەرپوڵ و مانجستەر یونایتد ئەنجام دەدرێت.

هەردو یانەی ئیسپانی بەرشەو ریاڵ یاری کلاسیکۆ لە کاتژمێر ٥:١٥ خولەک بەکاتی کوردستان لە یاریگای نیوکامپی بەرشەلۆنە لە کەتەلۆنیا ئەنجام دەدەن.

هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و لێڤەرپوڵی ئینگلیزیش بڕیارە کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی ئێوارە لە یاریگای ئۆڵترافۆردی شەیتانە سورەکان روبەڕوی یەک ببنەوە.

یاری کلاسیکۆ بەبێ مێسی و رۆناڵدۆ بەرێوە دەچێت، بەڵام کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وەک ئەستێرەیەک لە یانەی مانچستەر یونایتد لە دژی لێڤەرپووڵ یاریدەکات.

لە نوێترین لێدوانیدا ڕۆناڵدۆ دەڵێت، "من دەزانم کەی تیمەکە بە شێوەیەکی بەرگریکارانە پێویستی بە یارمەتی من هەیە، بەڵام ڕۆڵی من لە یانەکە سەبارەت بە بردنەوە و یارمەتیدانی تیپەکە بردنەوەیە و گۆڵ تۆمار دەکەم و ڕۆڵی بەرگریش بەشێکە لە کارەکەم".



PM:02:53:24/10/2021