نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه‌

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهان گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و بەهاکەی زیاتر ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٦ دۆلارو ٢٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلار و ١٧ سەنت بوو.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨٣ دۆلارو ٩٠ مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٣ دۆلار و ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

هەڵکشانی نەوت بەم شێوەیەی ئێستا پەیوەندی بە کەمی بڕی نەوتەوە هەیە لە بازاڕە جیهانییەکان، هاوکات پەیوەندی بە کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ناوچەی هاوکاری و گەشەپێدانەوە هەیە


AM:08:43:26/10/2021