شەوی ڕابردوو لەسەر شەقامی پشتێنەیی شاری کەرکوک بەهۆی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند" شەوی ڕابردوودا لە نزیک پردی کۆبانی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری bmw و کیایەکی بارهەڵگر ڕوویدا و لە ئەنجامدا شۆفێر و سەرنشینێکی bmw و سەرنشینێکی بارهەڵگرەکە گیانیان لەدەستدا و شۆفرەکەش برینداربوو".
ئەوەشی خستەڕوو: ڕووداوەکە بەهۆی تیژڕەوی bmw بووە کە لە ئەنجامدا کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ستونێکی ڕووناکیدا و دواتر چووەتە سایدی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە کیا بارهەڵگرەکەدا.