دژی باج و ڕسوماتی زۆر شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان گردبوونەوە

بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە شۆفێرانی بارهەڵگر دژی زیادکردنی باج و ڕسومات لە مەرزی پەروێزخان گردبوونەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەشێک لە شۆفێرانی بارهەڵگر لەبەردەم دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە دژی زیادكردنی باج و ڕسومات لەسەریان گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان ئەنجام دا و دەروازەكەیان داخست.

هاوکات نەوزاد حەمید، نوێنەری شۆفێرەكان بە میدیاکانی ڕاگەیاند" باج و ڕسوماتێكی زۆر لە شۆفێران وەردەگیرێت، ئامێرێكی سۆنەركردن لە دەروازەكە دانراوە كە بڕی ٣٧ هەزار دینارە، تا ئێستا هیچ كەسێك لە كاربەدەستانی دەروازەكە نەهاتووە بە دەنگمانەوە، تا وەڵامیش وەرنەگرین ڕێگا بە كردنەوەی دەروازەكە نادەین". 


AM:10:18:26/10/2021