نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەهاکەی زیاتر ڕووی لە دابەزین کرد. 

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٧ هەزار و ٨٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ هەزار  دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٢ هەزار دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٥ هەزار و ٤٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٤٧٠ دینارە.

- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٣٧ هەزار دینارە.


AM:10:41:26/10/2021