تەیموری ئەنفال کە یەکێکە لە تاقانەکانی ڕزگاربووی ئەنفال ڕایدەگەیەنێت" پشکنینم ئەنجام داوە دەرکەوت ژەهرخوارد کراوم و بارودۆخی تەندروستیم باش نیە".
تەیموری ئەنفال کە یەکێکە لە تاقانەکانی ئەنفال لە بڵاوکراوەیەکدا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی فهیسبوك ڕایگهیاند" بەداخەوە بە ئامانج کراوین و سەردانی پزیشکم کرد لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی و پشکنینی ژەرهریان بۆ ئەنجامدام، دەرکەوت پشکنینەکەم پۆزەتیڤە و ژەهرخوارد کراوم".
تهیموری ئهنفال ئاماژهشی بهوەشکردووە" بەو هۆیەشەوە زۆربەی دانەکانم شکاون، هەتا ئێستا کاریگەری ئەو ژەهرە بەجەستمەوە دیارە و بارودۆخم باش نیە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتر دەبم، زۆربەی جاریش کە شتێک دەخۆم لە گەڵیدا لە تێک لە دانەکانم دەشکێن".
تەیمور له كۆتایی بڵاوکراوەکەیدا باسی لەوەشکردووە: کاریگەری خراپی بەسەر مێشک و سەرمدا هێناوە هەندێک جار کە ڕێدەکەم سەرم دەسوڕێت و دەکەوم هەر لەبەر ئەو هۆکارانەش بوو سەردانی پزیشکم کرد.