ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئەم هەفتەیە مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران، بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی دارایی هەرێم بێت بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەشبکرێت. 

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند" ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ مووچەی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و زێره‌ڤانی و به‌رگری فریاكه‌وتن بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت". 

هاوکات بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ مووچەی یەكەی (٧٠، ٨٠)ی هێزی پیشمەرگە و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەکرێت.  


PM:01:15:26/10/2021