بەڕێوەبەری ئیدارەی لەدایکبوون و ئافرەتانی فێرکاری هەولێر رایگەیاند" ژنێک بە یەک سک شەش منداڵی بووە و یەکەمجارە حاڵەتی لەو جۆرە لە نەخۆشخانەکەیان تۆماربکرێت".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، شوان تەحسین بەڕێوەبەری ئیدارەی لەدایکبوون و ئافرەتانی فێرکاری هەولێر رایگەیاند" ئەو دایکە خەڵکی هەولێرە و تەمەنی ٢٢ ساڵە، بە یەکجار ٦ منداڵی بووە، پێنج کوڕ و کچێک".
بەڕێوەبەری ئیدارەی لەدایکبوون و ئافرەتانی فێرکاری هەولێر ئەوەشی ئاشکرا کرد، دۆخی تەندروستی دایک و منداڵەکان جێگیرە، بەڵام منداڵەکان لە ژێر چاودێری چڕدان".