ئەمڕۆ لە نوسراوێکدا وهزارهتی پهروهردهی ههرێمی لەبارەی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ شەش رێكاری خۆپارێزی بۆ ناوهندهكانی خوێندن بڵاوکردەوە و جهختیش دەکاتەوە، کە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران دەبێت ماسک ببەستن.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی پەروەردەی گشتی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی کردوە و واژۆی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی لەسەرە باسی لەوەکردووە، پێویستە ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە بەستنی ماسك پەیڕەو بكرێت و سەرجەم مامۆستایان و خوێندكاران ماسك ببەستن و كۆبوونەوەی دایكان و باوكان بەڕێكاری تەندروستی ئەنجام بدرێت و هەموویان بەیەكەوە كۆنەكرێنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران، هەروەها ئەو خوێندكارانەی تەمەنیان سەرووی ١٨ ساڵە تا بەرواری ١ی ١٢ی ٢٠٢١ خۆیان بە ڤاكسینی كۆرۆنا بكوتن، بەپێچەوانەوە بەپێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەران تووشی لێپرسینەوە و سزا دەبن.
دەقی بڕیارەکانی پەروەردەی هەرێم: