فراکسیۆنی گۆڕان لە ڕاگەیاندراوێکدا لەبارەی قسەکانی جەلال پەرێشان، پەرلەمانتاری پارتی لە دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەماندا دەڵێت، پێویسته سه‌رۆكایەتی په‌رله‌مان بڕیاربدات لەسەر سزایەکی شیاو بۆ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته نه‌شیاوه‌ی ئەو پەرلەمانتارە، هاوکات داواش دەکات کە" فراكسیۆنی پارتی به فه‌رمی خۆی بێبەری بکات له‌و قسانه‌ی جه‌لال په‌رێشان، لە بەرامبەر ئەو قسە نەشیاوانە".
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ڕاگەیەنراوێك له فراكسیۆنی گۆڕانه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له پاش ته‌واوبوونی موداخه‌له‌یه‌كی په‌رله‌مانتارێکی فراكسیۆنی گۆڕان لەسەر پرسی گیراوانی بادینان ، جه‌لال په‌رێشان ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له كاردانه‌وه‌دا كۆمه‌ڵێك قسه‌ی ئاست نزم و دور له ئه‌ته‌كێت و پرۆتۆكۆلی و نەشیاو بە كاری په‌رله‌مانی له ناو هۆڵی په‌رله‌مان وت له جۆری "هه‌ره‌شه‌ی زمان بڕین و جنێوی ئاست نزم".
لێره‌وه بۆ رایگشتی راده‌گه‌یه‌نێین:
یه‌ك: پێویسته سه‌رۆكایەتی په‌رله‌مان و پەرلەمان بڕیاربدەن لەسەر سزایەکی شیاو بۆ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته نه‌شیاوه‌ی ئەو پەرلەمانتارە و داوای لێبوردن لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکات ،چونکە پەرلەمان دەزگای نوێنەرایەتی ھاوڵاتیانی کوردستانە و بەرھەمی ڕەنج و خوێنی شەھیدانە.
دوو: فراكسیۆنه‌كه‌مان به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و قسانه‌ی ناوبراو ده‌كات و داوادەکەین فراكسیۆنی پارتی به فه‌رمی خۆی بێبەری بکات له‌و قسانه‌ی جه‌لال په‌رێشان، لەبەرامبەر ئەو قسە نەشیاوانە.
دوور یا نزیك میلله‌ت باجه‌كه‌یان لێده‌ستێنێت.
26-10-2021