وادەی یەکەم شەپۆلى بەخوڕى بارانبارین و هەورە تریشقە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا

پێشبینی دەکرێت لە كۆتاییەكانی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێكی بارانی سەرتاسەری ناوچەكانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

ماڵپەڕی کەشوهەواى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژانی (٢٩ و ٣٠ و ٣١)ی کۆتای ئەم مانگەدا شەپۆلێکی بارانبارین و ھەورە تریشقە بەشێوەی سەرتاسەری لە سەرچاوەی ھەردوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ( ناوەراست - سوور ) هەرێم ئەگرێتەوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە" بەپێی نەوێترین گۆڕانکارێکان بێت لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە زۆرترین کاریگەری ئەبێت و لەناوچەکانی سنوری ئیدارەی راپەرین و گەرمیان بە پلەی دوو کاریگەری ئەبێت، لەتەواوی ناوچەکانی دیکەی ھەرێمدا کاریگەری مامناوەندی ئەبێت.". 

هەر بەپێی بڵاوکراوەکەی کەشوهەوای کوردستان، بارانبارینەکە زیاتر بەشێوەی تاوە بارانی بەخوڕ و ناوبەناو ئەبێت لەھەندێ کات و  لەگەڵ ڕوودانی ھەورە تریشقە و چالاکبوونی با و تۆز و خۆڵ لەسەرەتای کاریگەرییدا.

ئەوەشخراوەتەڕوو: بەگشتی پێشبینی دەکرێت رۆژی ھەینی ٢٩-١٠-٢٠٢١ دەستپێبکات بە تایبەت لە کاتەکانی شەودا زیاتر کاریگەریەکانی دەربکەوێت و تا رۆژی دووشەمە ١-١١-٢٠٢١ ناوبەناو بەردەوامی ھەبێت.  


AM:12:05:27/10/2021