نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دادەبەزێت

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری ٢٧ تشرینی یەکەم نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەراورد بە دوێنێ زیاتر دادەبەزێت.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

-نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ سێ شەممە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دینار بوو.
-نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٠ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
-نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٢ هەزارو ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هەروەها نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

-نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی ١٥ هەزارو ٥٠٠ دینارە. 
-نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزارو ٤٦٥ دینارە.
-نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٣٧ هەزاردینارە.



AM:11:10:27/10/2021