سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی هەردوو جۆرەکەی نەوت، برنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا گۆڕانکاری بە سەرداهات و بەهاکەی ڕووی لە دابەزین کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٨٤ دۆلار و٥٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلار و ٦٥ سەنت مامەڵی پێوە کراوە.
لە هەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش لە ئێستادا بە ٨٣ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لەکاتی داخستی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلار و ٦٥ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە.
نزمبوونەوە و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە سیاسەتی رێکخراو ئۆپێک پڵەسەوە هەیە کە بڕی بەرهەمهێنانی تازەی نەوتی نەخستۆتە بازاڕەوە، هەروەها پەیوەندی بە داخوازی بازاڕی جیهانییەوە هەیە لەسەر نەوت.